سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-08

36402 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، موچەی وەزارەتی پەروەردە، بەشی دەرەوەی شار و رۆژی پێنجشەممەش، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، موچەی بەشی ناوشاری وەزارەتەکە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ٧ی ٢٠٢٠، موچەی وەزارەتی پەروەردە، بەشی دەرەوەی شار و رۆژی پێنجشەممەش، ٩ی ٧ی ٢٠٢٠، موچەی بەشی ناوشاری وەزارەتەکە دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی موچە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی ٦٠ رۆژە موچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.

هێرش قادر، هەولێر