سەردێڕ:

وێنە.. لە تەقینەوەکدا شەش کەس لە گرێ سپی کوژران

فۆتۆ: 
2020-07-08

2337 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری گرێ سپی رۆژئاوای کوردستان شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکداریدا بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شاری گرێسپی رۆژئاوای کوردستان (کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە)، شەش کەس گیانیان لەدەستدا، کە سێیان منداڵن و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی ئەوەی باری تەندروستی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کراون.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە دوای تەقینەوەکە، ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە لێکۆڵینەوەیان لە شوێنی رووداوەکە کردووە و تاوەکو ئێستا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرانەکردووە.  

گرێ سپی، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سنوری باكور و رۆژئاوای كوردستان و له‌ ئێستادا لە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە.