سەردێڕ:

راستیی ڤیدیۆی تێکشکاندنی سیستمی بەرگری تورکیا لە لیبیا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-07-07

59117 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کەناڵی حەدەسی سعودی ڤیدیۆیەکی وەکو ساتی تێکشکاندنی سیستمی بەرگری تورکیا لە لیبیا بڵاوکردەوە، دەرکەوت ئەوە یارییەکی ئەلیکترۆنییە و دواتریش، کەناڵەکە گرتەکەی سڕییەوە.

ماڵپەڕی سپوتنیکی روسی بڵاویکردەوە، ئەو ڤیدیۆیە بەشێکە لە یاری ئەلیکترۆنی (ARMA3) و بۆ یەکەمجار لە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە چەناڵێکی یوتیوب بەناوی روانگەی لیبیا بڵاوکراوەتەوە.

پێشتر، سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، کە سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیایان لە بنکەی ئەلواتیە "عەقەبە بن نافیع" لە رۆژئاوای وڵاتەکەیان تێکشکاندووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی لیبیا رایگەیاند، کە تۆڵەی بۆمبارانی بنکەی سەربازیی ئەلواتیە دەکاتەوە.