سەردێڕ:

بەشێک لە هاوڵاتیانی چەمچەماڵ هەفتەیەک مۆڵەتیان دایە بەرپرسان

فۆتۆ: 
2020-07-07

10554 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرامبەر کەمیی و خراپی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بەتایبەت کێشەی ئاو، ژمارەیەک هاوڵاتی سنوری چەمچەماڵ لە گردبونەوەیەکدا یاداشتێکیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و، مۆڵەتی تەنها یەک هەفتەشیان داناوە بۆ وەلامـدانەوەی داواکاریەکانیان.

بەشداربوانی گردبونەوکە دەڵێن، ناوچەکەیان لە سایەی ژمارەیەک بەرێوبەر و لێپرسراوی ئیداریەوە  تادێت بەرەو خراپتر دەروات و کەرتە خزمەتگوزاریەکان رۆژ لەدوای رۆژ لە پاشەکشدان و کەسیش خۆی لێ تێناگەیەنێت، دەشڵین بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاریەوە زۆرینەی بەرپرسانی فەرمانگە و بەرێوبەرایتیەکان ماڵیان  لەدەوەری قەزاکەیە و لە شوێنانی تر نیشتە جێ دەبن.

چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی داواکاریە سەرەکیەکەی هاوڵاتیانە و دەڵێن پرسی زیادەڕەوی و داگیرکردنی موڵکی گشتی لە حاڵەت دەرچوە و بوە بە دیاردەیەکی زەق و هیچ بەرپرسێکی ئیداری و پەیوەندیداری ناوچەکە خۆی لێ تێناگەینێت، بەتایبەت داگیر کردنی زەی و زیادەرویکردنە سەر بۆری هێلێ ئاوی دوکان چەمچەماڵ کە بەشی زۆری ئاوی قەزاکە کەمینەیەک بۆ خۆیانی دەبەن.

بەرپرسانی فەرمانگەی ئاوی قەزاکەش گرفتاری زۆری زیادەرەیەکانن و جومعە ئەمین، بەرێوبەری فەرمانگەی ئاوی چەمچەماڵ، دەڵیت، لە ١٢ کاتژمێری شەودا زیاتر لە ٢٠٠٠ م٣ ئاویان بۆ دەنیرێت بەلام ناگاتە خەزانەکانیان و دیار نامێنێت.

نزیکەی ١٥ ساڵە حکومەت بەڵینی راکێشانی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ دەدا  بە دانیشتوانی قەزاکە و چەند جارێکیش بودجەی پێویستی بۆ تەرخانکردوە، بەلام نەخرایە بواری جێبەجێکردنەوەو لە ئیستاد هاوڵاتیانی سنورەکە ١١ بۆ ١٥ رۆژ جارێک ئاویان پێدەدرێت.