سەردێڕ:

تەرمی ژنێک گەیەنرایە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ

فۆتۆ: 
2020-07-07

19349 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٥١ ساڵ لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شارەکە و دەرکەوت کە بە فیشەک گیانیلەدەستداوە.

شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو تەرمی ژنەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو.

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە ناحیەی قادرکەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی روویداوە.

دەشڵێت، بە مەبەستی پشکنین و گرتنەبەری رێکارە تایبەتەکان، تەرمی ژنە کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کرا.

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە نەکردووە، کە ئایا ژنەکە کوژراوە یاخود خۆی خۆی کوشتووە.