سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-07

10603 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٧٩ چاکبوونەوە و هەشت گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٦ لە سلێمانی، ١٨٦ لە هەولێر، ٥٩ لە گەرمیان، ٢٥ لە دهۆك، نۆ لە هەڵەبجە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٧٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٦٥ لە هەولێر، شەش لە گەرمیان، چوار لە دهۆک، چوار لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە سلێمانی، دوو لە گەرمیان، یەک لە هەولێر."  

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا هەشت هەزار و ١٣٤ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٨٦٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٧١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.