سەردێڕ:

​لە ئەفغانستان بڕیارێک لەبارەی بەشداریی ژنان لە حکومەتدا دەرکرا

فۆتۆ: 
2020-07-07

2159 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان رایگەیاند، به‌ بڕیاری حكومه‌ت لەمەوبەدوا یه‌كێک له‌ جێگرانی پارێزگار دەبێت ژن بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سدق سدقی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌فغانستان رایگەیاند، به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ پێشنیازی وه‌زاره‌تی كاروباری ئافره‌تان له‌ سەرجەم پارێزگاكاندا ژنێک ده‌بێته‌ جێگری پارێزگار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداری پێکردنی زیاتری ژنانە له‌ ژیانی كاردا و ‌كارده‌كه‌ن، تاوەکو ژنانی ئه‌فغانستان بگه‌ن به‌ شوێنی ره‌وای خۆیان.

باسی لەوەشکرد، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی دامه‌زراندنه‌كه‌ به‌خێرایی ته‌واوببێت فه‌رمانگه‌ی ئیداره‌ خۆجێییه‌ سه‌ربه‌خۆكان كاری له‌سه‌ركردووه‌.

ئه‌فغانستان، به‌ یه‌كێك له‌ وڵاتانه‌ ده‌دانرێت كه‌ مه‌ترسیدارترینن بۆ ژنان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ژنان روبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌، وەک به‌شودان له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا، سنورداركردنی خوێندنی منداڵانی كچ و سنورداركردنه‌كانی دیكه‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و كێشه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ن كه‌ ژنانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.