سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2020-07-07

79755 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت،  نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلار و ٦٨ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٧ هەزار و ٦٨٢ دۆلار. 

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٠١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٥١ ھەزار دینارە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١ەوە، ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە بازاڕەکاندا تۆمارکرابێت.