سەردێڕ:

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەدواداچوون بۆ کێشەی جوتیاران دەکەن

فۆتۆ: 
2020-07-07

1359 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی جوتیاران چوونە وەزارەتی کشتوکاڵ و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێش ڕایگەیاند، وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنی داوە لە ئەمڕۆوە کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر بکرێتەوە.

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نەوێ لەسەر کێشەی جوتیاران، لەگەڵ بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاند، کە داواکارییەکانی جوتیارانیان گەیاندوەتە وەزیری کشتوکاڵ.

کاوە عەبدولقادر ڕاشیگەیاند، وەزیری کشتوکاڵ بەڵێنی چارەسەرکرنی کێشەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی داوە و ئەوانیش وەکو پەرلەمانتاران چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەن.