سەردێڕ:

لە هەولێر ٢٧٤ شوێن داخران

فۆتۆ: 
2020-07-07

2751 جار خوێندراوەتەوە

ژوورى ئۆپراسیۆنەکانى هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەیەدا، ٢٧٤ شوێن، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخراون.

ژوورى ئۆپراسیۆنەکانى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە سنوری هەر ١٠ قائیمقامیەتەکەی پارێزگایی هەولێر لە ئەنجامى  بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان، لەماوەی یەک هەفتەیەدا، ٢٧٤ شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون".

ئاماژەبەوەشکراوە، "داوا لە هاوڵاتیان و کاسبکارانى سنوری پارێزگای هەولێر دەکەین کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە".

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، لە کۆتایی مانگى ڕابردوودا ژورى ئۆپراسیۆنەکانى هەولێر ڕایگەیاند، "لە ماوەى یەک هەفتەدا ٥٧٧ شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی داخراون".