سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی کوژرانی هاشمی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-07

12528 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرکۆنەی کوژرانی لێکۆڵەر و پسپۆڕی ئەمنیی عێراقی، ھیشام ھاشمی کرد کە ئێوارەی دوێنێ لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە بەغدا کوژرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان تویتێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، "بەتوندی سەرکۆنەی کوژرانی لێکۆڵەر و پسپۆڕی ئەمنیی عێراقی، ھیشام ئەلھاشمی دەکەم کە دوێنێ لە ھێرشێکی پلان بۆ داڕێژراودا لە بەغدا کوژرا."

هاوکات، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانەکەی کردووە و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت تیرۆریستان بدۆزنەوە و بیاندەنە دادگا.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لە بەردەم ماڵەکەی لە ناوچەی زەیونە لە شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە، کوژرا.