سەردێڕ:

گۆڕانکاریی لە پۆستی کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-07

3491 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ جێھێشتنی ھەولێر و دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی.

ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک رایگەیاند، خەریکی ئامادەکارییە بۆ بەجێھێشتنی ھەولێر و دەشڵێت، "ئەم دووساڵەی رابردوو وەک ماڵی خۆم سەیری هەولێرم کردووە، حەزدەکەم سوپاسگوزاری خۆم ئاراستە بکەم لەبەرامبەر ھاوڕێ و یادگاری و پێکەوە بەدەستھێنانی کاری شایستە و مانادار".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "کارکردن لەگەڵ خەڵکی ھەرێم بە ئاڕاستەی برەودان بە ئامانجە ھاوبەشەکانمان ئیمتیاز و شەرەف بووە بۆ من و لە ھەمان کاتیشدا بووەتە بەشێکی دیار و سەرەکی پیشەکەم، خۆشحاڵبووم بە کارکردن لەگەڵ ئێلیزابێس رەوزنستۆک-سیلەر جێگری کونسوڵی گشتی، کە ئەویش بەم نزیکانە ھەولێر بەجێدەھێڵێت، ھەروەھا تەواوی ستافی کونسوڵخانە کە لە رێیانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیەکانی لەگەڵ خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا پتەوترکردووە".

باسی لەوەشکردووە، "داھاتوودا بەخێرھاتنی بۆب وۆڵەر کونسوڵی نوێی ئەمریکا و جێگرەکەی، کەیتی کایزەر دەکەن."

ستیڤ فەیگن چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "سەیری ئەم وێنانە بکەن کە نیشاندەری ھەندێک لە بەرچاوترین ئەو ساتانەن لە ھەرێمی کوردستان بەسەرم بردوون، سوپاستان دەکەم بۆ ھاوبەشی پێکردنی کولتوورە نایابەکەتان لەگەڵمدا لە ماوەی ئەم دووساڵەی رابردوودا".

ستیڤ فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان

Image may contain: 1 person

ئێلیزابێس رەوزنستۆک-سیلەر جێگری کونسوڵی گشتیImage may contain: 1 person, sitting, eyeglasses and stripes