سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کەسێک لە سعودیە بە چەکەوە هێرش دەکاتە سەر دوکانێک

فۆتۆ: 
2020-07-07

7302 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سعودیە ڤیدیۆی کەسێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە بە چەکەوە دەچێتە ناو یەکێک لە دوکانەکانی پارێزگای مەجمەعەی سەر بە ناوچەی ریاز و لەدوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەنی دوکانەکە تەقە لە شتومەکی دوکانەکە دەکات، ئەوەش باسکراوە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

شاکر توەیجی وتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی ریاز رایگەیاند، توانیویانە لێکۆڵینەوە لە پێناسی تۆمەتبارەکە بکەن و دەستگیریبکەن، بەپێی زانیارییەکان پیاوەکە لە سییەکانی تەمەنیدایە و خەڵکی سعودیەیە.