سەردێڕ:

بێگەرد تاڵەبانى: ھێلکە بە قەچاغ دێتە بازاڕەکانى هەرێم

فۆتۆ: 
2020-07-06

5898 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم ڕایگەیاند، ھێلکە بە فەرمی ھاوردەی ھەرێم ناکرێت و بە قەچاغ دێتە بازاڕەکانى ناوخۆى کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانى بەشداریکردنى لە بەرنامەی تاوتوێى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، "ھێلکە بە فەرمی ھاوردەی ھەرێم ناکرێت، بەڵام بە قەچاغ دێتە بازاڕەکانى ناوخۆى کوردستان،" دەشڵێت، "ئێمە ناتوانین ڕێی لێبگرین".

ئاماژەى بەوەشکرد، "ئاستی بەرھەمھێبانی ھێلکە لە زیادبووندایە و خەریکە دەگاتە ئاستی خۆژێنی و پێویستمان بەوە نابێت ھێلکە لە دەرەوە ھاوردە بکەین و لە ساڵی داھاتووشدا دەتوانین بینێرینە شارەکانی تری عێراق."

باسی لەوەشکرد، "فرە چەشنى و قەدەغەی ھاتوچۆ کاریگەری راستەوخۆی ھەبووە کە بەرھەمی جوتیاران لە بازاڕەکاندا ساغ نەبێتەوە."

ئەوەشى خستەڕوو، "کەرتی کشتوکاڵ لەماوەی ساڵانی رابردوودا لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە پشتگوێخراوە".

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، جوتیارانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، چەند جارێک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و نەبوونی کارگە و شوێنی هەڵگرتنی بەروبوومی کشتوکاڵی.