سەردێڕ:

چین حەوت ساڵ پێش ئێستا ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنای دۆزیوەتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-06

8891 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی بەریتانی رایگەیاند، حەوت ساڵ پێش ئێستا زانایانی چین ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە و بە نهێنی هێشتوویانەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەی ساندی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، حەوت ساڵ پێش ئێستا زانایانی چین ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنایان دۆزیوەتەوە و بە نهێنی هێشتوویانەتەوە، دەشڵێت، "وا پێدەچێت زانایانی چین ڕاشکاو نەبووبن بەرامبەر راستی دۆزینەوەی ئەو ڤایرۆسەی ساڵی ٢٠١٢دا."

ئاماژە بەوەشکراوە، گەیشتووینەتە ئەو دەرئەنجامەی، کە ڤایرۆسەکە لە رێگەی شەمشەمە کوێرەوە بۆ ئاژەڵی دیکە گواستراوەتەوە و دواتر بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە، لە پێشتردا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاند، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە پێیان وایە، ئەگەری هەیە بەهۆی بوونی کێشەیەکی مەترسیدارەوە تاقیگەی وهانی چین داخرابێت.