سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-06

9036 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٩٧ چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٣٥ لە سلێمانی، ٣٧ لە گەرمیان، ١٣٧ لە هەولێر، ١٥ لە دهۆك."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٩٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٨٤ لە هەولێر، نۆ لە دهۆک، چوار لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە سلێمانی، شەش لە هەولێر."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا حەوت هەزار و ٦٣٩ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٧٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٦٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.