سەردێڕ:

وێنە.. لە هەولێر باندێک بە ٤٠ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-07-06

3679 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى هەولێر ڕایگەیاند، باندێک دەستگیکرا کە لە چوار کەس پێکهاتوون و دەستیشگیرا بە ٤٠ کیلۆ ماددەى هۆشبەردا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دەست بەسەر بڕێکى زۆر ماددەى هۆشبەردا گیرا کە ئامادەکرابوو بنێردرێتە دەرەوەى وڵات و چوار تۆمەتباریش بە ناوەکانى ( ڕ، م، ڕ) و( س، م، م) و ( ک، أ، م) و (ش، ح، م ) یەکێکیان ئێرانیە و لە کاتى مامەڵەکردن کڕیار و فرۆشیارەکان دەستگیراکران."

ئاماژە بەوەشکراوە، "دەست بەسەر ٨٠ قاڵب ماددەى هۆشبەر لە جۆرى هێرۆیندا گیراوە، کە بڕەکەى ٤٠ کیلۆگرام بوو."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "تۆمەتبارەکان بەپێى یاسایی ١٤ى ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە کراون."

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى هەولێر ڕایگەیاندبوو، بازرگانێکی ماددەى هۆشبەر دەستگیرکرا، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ٢٦٥ پێنج گرام مادده هۆشبەر لە جۆری ( تلياك و هێرۆین و شيشه) و بڕی چوار هەزار و ٩٠٠ دەنك حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ، لەگەڵ دەسبەسەرداگرتنی ٤ دەمانچە و كڵاشینکۆفێك و تەرازوویەکی دیجیتاڵ و چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر.