سەردێڕ:

لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-07-06

26191 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە نەگڕێندراونەتەوە بۆ کەرکوک و گفتوگۆش لەبارەی هیچ بابەتێکی لەو جۆرەوە نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، "هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای کەرکوک بڵاونەکراونەتەوە و ئەوەی ئەمڕۆ هەبووە کۆبوونەوەیەک بووە لەبارەی رێکاری ناوەندەکانی هەماهەنگی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و نەینەوادا."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "نوێنەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و هێزە سەربازییەکانی دیکە و وەزارەتی پێشمەرگە ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان لەوێدا بەشداربوون."

باسی لەوەشكردووە، "کۆبوونەوەکەی نێوانمان تایبەت بووە بە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لەنێوان سنورەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقدا هەن و لەلایەن تیرۆرستانەوە بۆ هێرشکردنە سەری دەقۆزرانەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هیچ بابەتێک بۆ گەڕانەوە و دووبارە بڵاوبوونەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دیکە باسی لێوەنەکراوە."