سەردێڕ:

عومەرى سەید عەلى: خەریکە دەستکەوتەکانى گەلى کورد لەناودەبرێت

فۆتۆ: 
2020-07-06

30938 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، روسیا و تورکیا و ئێران بە ئاشکرا پیلان بۆ لەناوبردنى دەستکەوتەکانى گەلى کورد دادەنێن.

عومەرى سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لە کۆبوونەوەى جڤاتى جڤاتی گشتی بزوتنەوەکەدا رایگەیاند، دەستکەوتەکانى گەلى کورد کە بەرهەمى دەیان ساڵەى خوێنى شەهیدانە، خەریکە لەناودەبرێت.

بەپێى میدیاکانى بزوتنەوەکە بێت، کۆبوونەوەکە بۆگفتوگۆکردن بووە لەسەر قۆناغەکانی چاکسازی و دەرئەنجامی کۆبونەوەی شاندى گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

بزوتنەوەی گۆڕان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ناوخۆیی حزبوکەى دەستپێکردووە و بڕیارە  تاکۆتایی ئەم هەفتە یەبەردەوام بێت.