سەردێڕ:

لە هەولێر هێزێکی ئەمنی ڕێگریی لە تیمی ئێن ئاڕ تی کرد

فۆتۆ: 
2020-07-06

40264 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانی بەشێک لە جوتیاران و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر، هێزێکی ئەمنی ڕێگریی لە تیمی کەناڵى ئێن ئاڕتی کرد.

ئومید چۆمانى پەیامنێری ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، لەکاتى ڕۆماڵکردنیان لە خۆپیشاندانەکەی جوتیارانی هەولێر کە ماوەی زیاتر له دوو کاتژمێر ڕێگای هەولێر – خەباتیان داخستبوو، لەلایەن هێزێکی ئەمنى زۆرەوە ڕێگریان لێ کرا و داوایان کرد پەخشی ڕاستەوخۆ ڕابگرن.

بەهۆى روماڵکردنى خۆپیشاندانى هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستانەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تیمەکانى ئێن ئاڕ تى بەردەوام رووبەرووى گرتن و لێدان و رێگریکردن لە رووماڵکردن دەبنەوە.

بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانیش، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٨٦ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ١٩٩ دەزگا و رۆژنامەنوس لە هەرێم ئەنجامدراوە کە ٣٦حاڵەتیان تەنیا بەرامبەر ئێن ئاڕ تی بووە.