سەردێڕ:

ئیسرائیل مانگێكی ده‌ستكردی سیخوڕیکردنی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

فۆتۆ: 
2020-07-06

2194 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، مانگێکی‌ ده‌ستكردی سیخوڕی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە، میدایاکنی ئەو وڵاتەش دەڵێن، "مانگە دەستکردەکە بۆ چاودێریکردنی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە."

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، "مانگی ده‌ستكردی سیخوڕیکردن به‌ناوی Ofek-16 كه‌ به‌ هاوبه‌شی وه‌زاره‌ت و په‌یمانگای بۆشای ئاسمانیی ئیسرائیل دروستكراوه‌، كاتژمێر ٤:٠٠ به‌ كاتی ته‌ل ئه‌بیب رەوانەی ئاسمان کرا و ئێستا سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌ خولگه‌كه‌ی جێگیربووه‌."

لەو بارەیەوە میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن، " Ofek-16به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیکردن به‌كارده‌هێنرێت، مانگی ده‌ستكردنی پشكنینی ئێلێكترۆ- ئۆپتیكه‌ كه‌ توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌."

بێنی گانتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگەیاندووە، "مانگی ده‌ستكردی Ofek-16 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی و په‌یمانگای بۆشایی ئاسمانیی ئیسرائیل"، ئەوەشی خستەڕوو، ''توانای ئیسرائیل له‌ هه‌موو به‌ره‌یه‌كه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌هێزبوون له‌ هه‌موو شوێنێكدا''.