سەردێڕ:

لە ڕووداوێکى ھاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-06

8916 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە ڕایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگاى سەرەکى هەولێر – کۆیە کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسى دیکە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، "بەهۆى پێکداکێشانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى ئۆپتراى تایبەت و نیسان پیک ئاب لەسەر ڕێگاى سەرەکى هەولێر – کۆیە، کەسێک گیانیلەدەستدا و پێنج کەسى دیکەش برینداربوون." 

ئاماژەبەوەشکراوە، "ڕووداوەکە لە ئەنجامی تێپەڕاندنی ھەڵە لە لایەن یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکانەوە دروستبووە و ئەو قوربانیانەى لێکەتووەتەوە".

لە ماوەی رابردوودا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، "له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون."

Image may contain: outdoor

Image may contain: car, outdoor and nature