سەردێڕ:

وێنە و ڤیدیۆ.. دەرکەوتنی بەفری ڕەنگاوڕەنگ لە ئیتاڵیا

فۆتۆ: 
2020-07-06

6591 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئیتاڵیا تێبینی دیاردەیەکی ناڕوونی ڕەنگاورەنگبوونی بەفری چیاکانی ئاڵپیان کردووە، بەهۆیەوە جۆرە قەوزەیەک دروست بووە کە گۆڕانە ژینگەییەکان خێراتردەکات.

پیاجیۆ دی مارۆ توێژەر لە ئەنجومەنی نیشتیمانی توێژینەوەکانی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئەو بەفرە رەنگاورەنگەی لە بەستەڵەکی بریسینا دەرکەوتووە بووەتە هۆی دروستبوونی جۆرە رووەکێک کە لە گرینلاندیش هەیە و ناوی "ئێنسڵۆنیما نۆردنسکیۆڵدی"یە.

Pink ice in Italy's Alps sparks algae probe - Times of India

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو قەوزانەی کە دروستبوون، هیچ مەترسییەکیان نییە و دیاردەیەکی ئاساییە کە لە ماوەی بەهار و هاویندا لە هێڵەکانی ناوەڕاستی زەوی و ناوچە جەمسەرییەکان دەردەکەوێت.

Pink ice in Italy's Alps sparks algae probe

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەشێوەیەکی گشتی ئەم بەفرە ڕنگاورەنگە ٨٠٪ تیشکی خۆر دەداتەوە، بەڵام کاتێک قەوزەکە لەسەر ڕووی دەردەکەوێت، ڕەنگی بەفرەکە تاریک دەکات و پلەی گەرمییەکەی بەرزدەکاتەوە ئەمەش وا دەکات زووتر بتوێتەوە.

Pink ice in Italy's Alps sparks algae probe