سەردێڕ:

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لە پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

فۆتۆ: 
2020-07-06

7286 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتیدا، ئەمڕۆ بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لە پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتیدا، کە نزیکی ساڵێک لەمەوبەر کراوە، ئەمڕۆ چەتۆ ساڵح وەک بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لە پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو.

پێشتریش، دوای کۆبوونەوەی شاندی پارتی و گۆڕان، بریکاری وەزارەتەکانی کارەبا و شارەوانی لە پشکی گۆڕان دەستبەکاربوون.

جگە لەم پۆستەی ئەمڕۆ پڕکرایەوە، پۆستەکانی بریکاری وەزارەتەکانی پیشەسازیی و بازرگانی، تەندروستی، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و داد، دەستەی مین و دەستەی گەشتوگوزار کە پشکی یەکێتییە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکاردەبن.