سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم لەبارەی یاسای چاکسازییەوە کۆبووەوە

فۆتۆ: 
2020-07-06

7020 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی چاکسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی یاسای چاکسازی و رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کراوە و بڕیاردراوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا پەسەند بکرێت.

لیژنەی چاکسازی حکومەتی هەرێم لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە کۆبووەوە و رایگەیاند، "گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا."

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای گفتوگۆکردن دەربارەی رەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون ، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو"، ئەوەش خراوەتەڕوو، پاشان بڕیاردراوە لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا پەسەند بکرێن.

لە پێشتریشدا، ئێن ئاڕ تی ئەو بوارانەی خستەڕوو کە حکومەت چاکسازی تێدا ناکات.