سەردێڕ:

لە پێنجوێن گەنجێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-06

13791 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند، گەنجێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی شۆفڵەکەی لەبەرزاییەوە گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن رایگەیاند، "ئێستا بنکەی پۆلیسی پێنجوێن تەرمی گەنجێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن کە گیانیلەدەستداوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "گەنجەکە شۆفێری شۆفڵ بووە، کاری لە یەکێک لە کانە بەردەکانی نزیک گوندی بناوەسووتەدا کردووە و بەهۆی کەوتنە خوارەوەی شۆفڵەکەی لە بەرزاییەوە گیانیلەدەستداوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "گەنجەکە ناوی (ش،ل،ع) و دانیشتووی سەیدسادقە و تەمەنی ٢٩ ساڵ بووە."