سەردێڕ:

لە سلێمانی ئاگر لە شاخی ئەزمەڕ کەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-06

4740 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە بەشێک لە شاخی ئەزمەڕ کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری ژینگەیی دارستانی شاخەکە گەیاندووە، لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ئیحسان سابیر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "لە نزیک شەقامی سەرەکی ئەزمەڕ ئاگر لە بەشێکی شاخەکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی سوتانی بەشێکی زۆر لە دارستان و دار و درەختەکانی ئەو شاخە کە رووبەرەکەی بە هەزاران دۆنم مەزەندە دەکرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە تا ئێستا دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن."

ئەوەشی خستەڕوو، "بوونی رەشەبای بەهێز وای کردووە ئاگرەکە کاریگەرتر و سوتێنەرتر بێت."

شەوی رابردوو بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتەوە، هاوکات، پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، له‌ ئه‌نجامی دروستبوونى گۆڕانكاريه‌كى خێرا له‌ كه‌شى ناوچه‌كه‌ له‌ ئێستادا خێرایى با له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ زيادیكردووه‌ بۆ سه‌رووى ٤٠ كم له‌ كاتژمێرێكدا.