سەردێڕ:

خۆپیشاندانەکەی عەلوەی هەولێر گرژی تێکەوت

فۆتۆ: 
2020-07-06

27367 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە جوتیاران و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا خۆپیشاندانیان کرد، بەهۆی هەوڵدانی هێزە ئەمنییەکانیشەوە بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران گرژی دروستبوو.

ئەو جوتیار و کاسبکارانەی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە باس لەوەدەکەن، بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا وەک پێویست ساغ نابێتەوە و حکومەتیش پلانێکی باشی نەبووە بۆ هاوکاریکردنیان.

جوتیار و کاسبکارەکانیش داوایان کرد، بەرپرسانی حکومەت میکانزمێک دابنێن بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان.

هاوکات، مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رایگەیاند، حکومەت لە پێدانی تۆ و پەیین دا هاوکاری جوتیاران نەبووە و لە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیشدا هاوکاریان نەبووە بۆ ساغکردنەوەیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت لە کاتێکدا موچە ناداتە هاوڵاتیان، دەبێت پشتیوانی جوتیاران بکات و باج بخاتە سەر هاوردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی دەرەوە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، جوتیارانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، چەند جارێک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و نەبوونی کارگە و شوێنی هەڵگرتنی بەروبوومی کشتوکاڵی.