سەردێڕ:

لە سلێمانی ٣٠٠ کیلۆ جگەری بەستوو لەناوبرا

فۆتۆ: 
2020-07-06

1702 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بەسەر ٣٠٠ کیلۆگرام جگەری بەستوی قەدەغەکراودا گیراوە و لەناوبراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، ده‌ست به‌سه‌ر ٥٠ زه‌رفی گه‌وره‌ جگه‌ری به‌ستوی قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا، كه ‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌ و به‌نوسراوی فه‌رمی ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کرا بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بگیرێته‌به‌ر.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری جه‌خت له‌ نه‌خواردنی ئه‌و گۆشت و مریشك و خۆراكه‌‌ مادده‌ به‌ستوانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند جارێك خاوببێته‌وه‌ و دوباره‌ بیبەستێتەوە‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی خاوبوونه‌وه‌ی گۆشت و مریشكدا به‌كتریا له‌ناو گۆشته‌كه‌دا گه‌شه‌ ده‌كات و له‌كاتی دووباره‌ به‌ستنه‌وه‌ و خواردنیدا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، و هه‌روه‌ها به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوو دراوه‌، له‌كاتی هه‌بوونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌."

هاوکات، جگه‌ره‌ به‌ستوه‌كه‌ بڕه‌كه‌ی ٣٠٠ كیلۆگرامه‌ ره‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی کرا بۆ له‌ناوبردن و لیژنه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌.