سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چەند کەسێک لەبەردەم داواکاری گشتی هەولێردا دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-07-06

24919 جار خوێندراوەتەوە

چەند کەسێک لە بەشداربووانی گوندی کۆری چونە بەردەم داواکاری گشتی هەولێر، بۆ ئەوەی لە یاداشتێکدا داوا بکەن خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانیان دابین بکرێت، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژماریەک لە بەشداربووانی گوندی کۆری یاداشتێکیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی بیدەنە داواکاری گشتی و سکاڵا تۆماربکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانیان.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کاتێکدا ئەو بەشداربووانە چوونەتە بەردەم داواکاری گشتی بۆ تۆمارکردنی سکاڵاکە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون.

تا ئێستاش، ئیدارەی هەولێر و هێزە ئەمنییەکان، هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بڵاونەکردووەتەوە.

لەماوەی ڕابردوودا، چەند جارێک بەشداربوانی گوندی کۆری گردبوونەتەوە و داوایانکردووە خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانیان دابین بکرێت.