سەردێڕ:

شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-06

18216 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگەی چەند لینکێکەوە شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی لە گشت شارەکان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، "ئاگادارى  سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى  ١٢ى ئامادەیى  بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکانەى خوارەوە  بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکانیان بزانن."

ئاماژە بەوەشکراوە، داوا لە قوتابیان دەکەن رۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزمونە گشتییەکان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان.

لە ٤ی ئەم مانگەدا، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بە هەموو بەشەکانییەوە لە ١١ی تەمموزدا دەکرێت و دەستکاری رێککەوتەکەشی ناکرێت.

لە ئەمساڵدا، ١٦٢ هەزار و ٦٦٨ خوێندکار لە پۆلی ١٢ی ئامادەیدا هەبووە، لەو ژمارەیەش ١٤٤ هەزار و ١٤٢ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 

لینکی شوێنی تاقیکردنەوەکان:

١. پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى هەولێر)

 ٢. پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى سلێمانى).

٣. پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى دهۆک).

٤. پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى (پەروەردەى گشتى هەڵەبجە).

٥. پۆلى ١٢ى ئامادەیى زانستى و وێژەى پیشەیى و خوێندنى ئیسلامى (پەروەردەى گشتى گەرمیان).