سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

فۆتۆ: 
2020-07-06

3407 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش چوار بۆ پێنج پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٩ بە ٢٩ و دهۆک ٣٩ بە ٢٩ و کەرکوک ٤٤ بە ٣٣ پلە دەبێت

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٢٩ پلە، دهۆک ٤٠ بە ٢٩ کەرکوکیش ٤٥ بە ٣٣ پلە دەبێت.

دوێنێ، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت."

Image may contain: one or more people, sky, outdoor and text

Image may contain: cloud, sky and outdoor

Image may contain: sky, outdoor and nature

Image may contain: outdoor