سەردێڕ:

خۆپیشاندانی بەشێک لە جوتیاران و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2020-07-06

5740 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە جوتیاران و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا خۆپیشاندان دەکەن.

ئەو جوتیار و کاسبکارانەی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە باس لەوەدەکەن، بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا وەک پێویست ساغ نابێتەوە و حکومەتیش پلانێکی باشی نەبووە بۆ هاوکاریکردنیان.

ئاماژەیان بەوەشکرد، حکومەت کارناکات بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی رێکبخاتەوە و ئەو ڕێژە بەرهەمەی زیادە هەناردەی دەرەوە بکرێت یان سودی لێوەربگیرێت و لە کارگەکاندا بەکاربهێنرێت.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، جوتیارانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، چەند جارێک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و نەبوونی کارگە و شوێنی هەڵگرتنی بەروبوومی کشتوکاڵی.