سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باوک و کچێک بە کۆکردنەوەی فافۆن و مس بژێوی پەیدا دەکەن

فۆتۆ: 
2020-07-06

8790 جار خوێندراوەتەوە

کچ و باوکێک زیاتر لە سێ ساڵە لە رێگەی کۆکردنەوەی قوتوی فافۆن و مسەوە بژێوی خێزانە پێنج کەسییەکەیان پەیدا دەکەن و هەر کیلۆیەک فافۆنیش بە ٢٥٠ دینار دەفرۆشن.

ئەو شوێنانەی مس و فافۆن دەکڕن باس لەوەدەکەن، نرخی کڕینی فافۆن و مسیش زۆر کەمە، چونکە لەلای ئەوانەوە بۆ بازرگان و دواتریش بۆ وڵاتانی دەوروبەر هەناردە دەکرێت لەبەرئەوەی کارگەی ساغکردنەوە و بەکارهێنانەوە لەکەرکوک و عێراقیشدا نین.