سەردێڕ:

کوڕی سەرۆککۆمارێکی پێشووی عێراق گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-06

77296 جار خوێندراوەتەوە

کوڕێکی عەبدولرەحمان عارف سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لە ئەردەن گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نەبیل عەبدولرەحمان عارف کوڕی سەرۆکی پێشووتری عێراق لە عەمانی پاتیەختی ئەردەن گیانیلەدەستدا.

عەبدولرەحمان محەمەد عارف، سێیەمین سەرۆک کۆماری عێراق بووە و لە نێوان ١٦ی نیسانی ١٩٦٦ تاوەکو ١٧ی تەمموزی ١٩٦٨ سەرۆکایەتی عێراقی کردووە.  

عەبدولرەحمان عارف، لە ساڵی ١٩٦٨دا لە لایەن بەعسییەکانەوە لە دەسەڵات دوورخرایەوە و وڵاتی بەجێهێشت و لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ئەردەن گیانیلەدەستدا.