سەردێڕ:

ژمارەیەک چالاکوانی چەمچەماڵ راگەیاندراوێکیان لەبارەی ئاوی قەزاکەوە بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

5369 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ راگەیاندراوێکیان لەبارەی ئاوی قەزاکە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەڵکەندنی بیر چارەسەری کێشەی ئاوی قەزاکە ناکات و هەندێک گەڕەک دوو هەفتە جارێک ئاویان پێدەدرێت.

ژمارەیەک کەسایەتی و مامۆستا و چالاکوان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ راگەیاندراوێکیان لەژێر ناونیشانی "تكایە هەڵكەندنی بیر ڕاگرن و كێشەی ئاوی سنوری چەمچەماڵ چارەسەربكەن" بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "قەزای چەمچەماڵ یەكێكە لە قەزا گەورەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كەنزیكەی ٢٠٠ هەزاركەس لەخۆی دەگرێت، تەنها لەمەركەزی قەزای چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیەی كاکەمەند زیاتر لە ١٥٠ هەزار دانیشتوانی هەیە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "یەكێك لە كێشەگەورەكانی سنورەكە كێشەی بێ ئاوییە، بەتایبەت ساڵانە لەوەرزی هاوین كێشەكە زۆرگەورەدەبێت، كە هەندێك جار و لە هەندێك گەڕەك دوو هەفتە جارێك ئاو دەدرێت بەهاوڵاتیان، ئەمەلەكاتێكدایە، سەرچاوەی ئاوی پێویست و زۆرباش لەسنوری قەزاكەدا هەیە وحكومەت كەم تەرخەمە لەوەی بتوانێت ئاوی پێویست بۆ قەزا و ناحییەكانی دەوروبەری دابینبكات، كەئەویش ئاوی زێی بچوكە."

باس لەوەشکراوە، "لەئێستادا وەك وەڵامێك بۆچارەسەری كێشەی بێ ئاوی خەڵك، بە بڕیاری ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ ڕێگە بەهەڵكەندنی بیر دراوە، كە ئەمە چارەسەری كێشەی ئاوی چەمچەماڵ ناكات، بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری ئاو و ژینگەو جیۆلۆجی، لە داهاتوودا زیانی گەورە بەناوچەكە دەگەیەنێت و سنورەكە زیاتر بەرەو وشكی و بەبیابان بوون دەبات، جگە لەوەش ئاوی بیر شیاو نییە بۆ خواردنەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئێمە وەك ژماریەك چالاكوانی بواری ژینگە و ڕۆژنامەنوس و خەڵكی ئەكادیمی و خەڵكی تری سنورەكە، كە لە خوارەوە ناومان هاتووە داواكارین هەرچی زووترە هەڵكەندنی بیرلە سنوری قەزای چەمچەماڵ ڕابگیرێت و كێشەی ئاوی سنورەكە بە زوویی و بە تەواوی چارەسەربكرێت، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە_ چەمچەماڵ جێبەجێبکرێت، بە پێچەوانەوە لەساڵانی داهاتوو كێشەكە گەورەتر دەبێت، ئەمەش سەرئەكێشێت بۆ كێشەی گەورەتر و خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵكی بەدوادابێت."

لەتیف فاتح فەرەج -  نوسەر

مەعروف مەجید - ژینگەپارێز

سەعید ئیسماعیل حسین - ئەندازیاری کشتوکاڵ

د. زیاد محمد نوری - مامۆستای زانکۆ

د.هەڵەت ڕەشید عبدﷲ - مامۆستای زانکۆ

شوان مدحت -  چالاکی مەدەنی

لەتیف عەزیز -  مامۆستا

کازم احمد جباری - چالاکی مەدەنی

ئومێد اسعد - خوێندکاری زانکۆ

ڕزگار عەلی عارف - ژینگەدۆست

نیزام نازم نادر - چالاکی مەدەنی

بارام سوبحی شکور - ڕۆژنامەنووس

کاروان عوسمان شوانی - ڕۆژنامەنووس

د.عادل زەنگەنە -  چالاکی سیاسی

ئومێد سوبحی شوکر -  مامۆستا

ئومێد خەتاب - مامۆستا

سەربەست نەریمان  - رۆژنامەنووس

ئارام عومەر -  فەرمانبەر

نەجات ڕەزا  -  مامۆستا

فاتیح حمەڕەحیم شاسوار  -  مامۆستا

بەڵێن ئەحمەد مۆفەری  -  شاعیر

د. پێشەوا جەلال  - مامۆستای زانکۆ

دانا محمد ڕەزا - چالاکی سیاسی

ئیسماعیل هەنارەیی - نووسەر

پێشەوا شێخ ڕەوف  - چالاکی مەدەنی

د.مریوان عبدالمجید -  مامۆستای زانکۆ

عەدنان ساڵەیی - نوسەر و توێژەر

گۆران سەلام  - مامۆستای زانکۆ

بەكر حەمە حوسێن - چالاكوان

وریا عبدالسلام - مامۆستا

هاورِی لەتیف -  ئابوریناس

رزگار جەبار -   رۆژنامەنووس

جەلال حوسێن - رۆژنامەنووس

وریا عبدالخالق - چالاكوان

سۆران زاهیر - م. زانکۆ