سەردێڕ:

گەنجێک لە رووباری سیرواندا خنکا ​

فۆتۆ: 
2020-07-05

5597 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە رووباری سیروان لە قەزای کەلار گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا خنکا.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەناحیەی باوەنووری سەر بە قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (کەیوان علی عبدالقادر) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣، لەکاتی مەلەکردن لە رووباری سیرواندا خنکا."

ئاماژە بەوەشکراوە، "بە وتەی کەسوکاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی روویان لە رووباری سیروان کردووە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە."

باس لەوەشکراوە، "لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەگەڕان کردووە و تا ئێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیووەتەوە."