سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا دەیەوێت جەنگی ئابوریی بسەپێنێت

فۆتۆ: 
2020-07-05

2585 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت جەنگی ئابوریی بسەپێنێت و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتەیەکیدا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، "ئێران پەیوەندیی زۆر باشی لەگەڵ تورکیا، روسیا، ئازەربایجان، عێراق و پاکستان هەیە"، دەشڵێت، "ئەمریکا دەیەوێت لە رێگای فشارخستنە سەر دۆستەکانی ئێران، جەنگی ئابوریی بسەپێنێت و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ناوچەکە بکاتە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ڕێڕەوی ئاستانا سەبارەت بە سوریا کە لەلایەن تورکیا، روسیا و ئێران دامەزراوە، تاکە دەستپێشخەرییە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتیی لە سوریا."