سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هاوڵاتیەک لەناو خاشاکدا بۆ خواردن دەگەڕێت

ڤیدیۆ.. هاوڵاتیەک لەناو خاشاک لە سلێمانی بۆ خواردن دەگەڕێت
فۆتۆ: 
2020-07-05

20953 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاکراوەتەوە، هاوڵاتیەک لە شاری سلێمانی لەسەر زبڵ و خۆڵ و خاشاک بە دوای خواردندا دەگەڕێت.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، هاوڵاتیەکی بەتەمەن لە سلێمانی، سەرقاڵی گەڕانە لەناو زبڵەکەدا و میوە و خۆراکی فڕێدراو کۆدەکاتەوە و پاشان دەڕوات.

ئەو کەسەش کە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە، باس لەوە دەکات، کە ئەوە فۆتۆشۆپ و درۆ نییە و ڕاستییە، بەهۆی هەژارییەوە ئەو هاوڵاتیە لەسەر زبڵ خواردن کۆدەکاتەوە بۆ ماڵ و منداڵی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بەهۆی نەدانی موچە لە کاتی خۆی و ڕاگرتنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و وەستانی بازاڕەوە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی سەختدا دەژین.