سەردێڕ:

ئاگر لە نزیک وێستگەی کارەبای ئازادی هەولێر کەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

7716 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە کە یەکێکیان لە نزیک وێستەی کارەبای ئازادی بوو و ئاگرەکان هیچ زیانێکیان بەدواوە نەبووە.

ئەحمەد مستەفا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، " ئەمڕۆ چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە کە یەکێکیان لە نزیک وێستەی کارەبای ئازادی بوو"، باسی لەوەشکرد، "هۆکاری ئاگرەکە ئەو گەردەلول و ڕەشەبایەیە کە ڕووی لە پارێزگاکە کردووە و ئاگرەکە لە پوش و پەڵاشەکانی نزیک وێستگەکەدا بووە، کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە و کاریگەری لەسەر کاری وێستگەکە دروستناکات."

لەو بارەیەوە راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "لەدوای ئەم گەردەلولە لەماوەی چەند خولەکێک چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتەوە کە یەکێکیان تیمەکان هێشتا خەریکی کۆنتڕۆڵکردنین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێک لە ئاگرەکان لە نزیک کۆمپانیای ٧٧ هەندێک دار و کۆنە و مۆلیدەیەک گڕیگرتبوو، دووەمیان لە نزیک گومرگی سەوزە لە ڕێگای گوێڕ کەوتووەتەوە لە مۆلیدەیەک، سێیەمیشیان لەشەقامی ١٢٠ م ئاگرێک لە کۆنە تایە کەوتەوە لە نزیک پێشەنگاکانی ئۆتۆمۆبێل تیمەکان خەریکی کوژاندنەوەین  وە شوێنەکەی چاڵە ئۆتۆمۆبیل نایگاتێ بەڵام ئێستا بەهۆی شۆفڵ خەریکی کۆنترۆڵکردنن، چوارەمیشیان لە چواردەوری وێستگەی کارەبای ئازادی ئاگرکەوتەوە کە تەنها پوش و پەڵاش بوو و گڕگرتنی وێستگەی ئازادی دورە لە ڕاستی ئاگرەکەش کوژایەوە."

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، له‌ ئه‌جامی دروستبوونى گۆڕانكاريه‌كى خێرا له‌ كه‌شى ناوچه‌كه‌ له‌ ئێستادا خێرایى با له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ زيادىكردووه‌ بۆ سه‌رووى ٤٠ كم له‌ كاتژمێريكدا.