سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

12821 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٧٢ چاکبوونەوە و ١٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٢٩ لە سلێمانی، ٧٨ لە گەرمیان، ٣١ لە هەولێر، ٢٠ لە راپەڕین، حەوت لە هەڵەبجە و دوو لە دهۆك."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٧٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٧٠ لە هەولێر، ٥٤ لە سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ١٠ لە راپەڕین، پێنج لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە سلێمانی، دوو لە هەولێر و دوو لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا حەوت هەزار و ٣١٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٦٩٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٥٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.