سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە سلێمانی ئاگر لە بازاڕی دارەسوتاوەکە کەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

24560 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی ئاگرێک لە شوێنێکی کەلوپەلی ماڵان کەوتەوە و بەپێی زانیاریەکانیش ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

گۆران لوقمان پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، ئاگرەکە لە شوێنێکی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ماڵان کەوتووەتەوە و کەلوپەلێکی زۆر سوتاون و دوکەڵێکی رەشیش بەشێک لە ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە، دەشڵێت، "بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە."

هاوکات، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانیش رایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکەدا نەبووە، تەنیا زیانی مادی لێ کەوتووەتەوە و تیمەکانیشیان نەیانهێشتوە ئاگرەکە بگوێزرێتەوە بۆ دوکانەکانی دیکە.

بازاڕی دارەسوتاوەکە، یەکێکە لە بازاڕە کۆنەکانی شاری سلێمانی و لە بەشێکی بازاڕەکە کەلوپەلی دەستی دوو کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت و شوێنی کۆبوونەوەی خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەتە.