سەردێڕ:

لە تەقینەوەکدا لە عەفرین کەسێک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-05

1210 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ شاری عه‌فرینی رۆژئاوای کوردستان کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی سوریا لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو.

دوو رۆژ پێش ئێستاش، بۆمبێكی چێنراو له‌كه‌نار رێگایەکدا له‌ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێک کوژرا و دوو مه‌ده‌نیش بریندار بوون

عەفرین، شارێکی رۆژئاوای کوردستانە و سەر بە پارێزگای حەلەبە، ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی شارەکە زیاتر لە ٨٠ هەزار کەسە.