سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە زاخۆ کەسێک بە گوللە کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-05

19159 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای قەزای زاخۆدا کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، کەسەکە زیندانی بووە و بەمەبەستی دادگایکردن هێنراوەتە دادگای قەزاکە.

ئەحمەد زاخۆیی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ رایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە گەنجێکە تەمەنی لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدایە و رووداوەکە لە بەردەم دادگای قەزاکەدا روویداوە.

هاوکات، نەشئەد سەلمان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کاتژمێر ١٢ و ٥٠ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبەردەم دادگای قەزای زاخۆدا کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە"، وتیشی، "تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە."

لەلایەکی دیکەوە ،ئەمیر عەلی وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کوژراوەکە شوێنەواری دوو گولـلەی پێوە بووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە، پاشان تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە."