سەردێڕ:

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: زۆربەی گەڕەکەکان تا هەفتەیەکی دیکە بێ ئاو دەبن

فۆتۆ: 
2020-07-05

111143 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی هێڵی یەکی دوکان، بۆماوەی هەفتەیەک زۆربەی گەڕەکەکانی پارێزگای سلێمانی ئاویان نابێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی هێڵی یەکی دەریاچەی دوکان، بۆماوەی هەفتەیەک جگە لە قڕگە، تاڤگە، چەمچەماڵ و تاسڵوجە، زۆربەی گەڕەکەکانی پارێزگای سلێمانی ئاویان نابێت.

راشیگەیاند، "ئەم بۆریانە خۆیان کۆنن و تەقینەکە هیچ هۆکارێکی تەکنیکی نەبووە، خۆی تەمەنی تەواو بووە و لەحیمی بۆرییەکان لە ئەنجامی فشاری بە‌هێزەوە پچڕاون."

ئاماژەی بەوەشکرد، "شەو و رۆژ کاری تێدا دەکەین، رەنگە لەحیم کردنەکە بە رۆژ و دووان بکرێت بەڵام موزەخە و بۆردەکان پڕ بوون لە ئاو و زیانی بە پڕۆژەکە گەیاندووە کە بە ١٠٠ ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت."