سەردێڕ:

وێنە.. سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیا لە لیبیا تێکشکێنرا

فۆتۆ: 
2020-07-05

98164 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی لیبیا رایانگەیاند، سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیا لەلایەن سوپای نیشتیمانی وڵاتەکە لە بنکەی ئەلواتیە "عەقەبە بن نافیع" لە رۆژئاوای لیبیا تێکشکێنرا.

سەرچاوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئاسمانییەکانی سەر بە سوپای نیشتیمانی لیبیا رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان رادار و سیستمی بەرگری ئاسمانی "هۆک" و سیستمی "کۆرال"یان کردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سیستمانە رۆژی پێنجشەممە لەلایەن هێزە تورکییەکان لە بەشی رۆژئاوای بنکە سەربازییەکە جێگیرکراون.

هاوکات، سەرچاوە سەربازییەکە رایگەیاند، بەدرێژایی ئەم چەند رۆژە چاودێری هێنانە ناوەوە و دامەزراندنی رادار و سیستمی بەرگری ئاسمانی هێزەکانی تورکیا "هۆک"یان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئاگادارکراوەتەوە لەوەی بنکەی عوقبە بن نافیع ئامادەیە بۆ بەکارهێنان هەربۆیە سوپای نیشتیمانی لیبیا بڕیاری تێکشکاندنی سیستمەکەی دا و رێژەی تێکشکاندنەکەش لەو سیستمەدا ١٠٠٪ بووە.

الجيش الليبي يدمر منظومات تركية للدفاع الجوي بقاعدة الوطية | MEO