سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

فۆتۆ: 
2020-07-05

6769 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش چوار بۆ پێنج پلەی سەدی بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ و دهۆک ٤٢ بە ٢٦ و کەرکوک ٤٥ بە ٢٧ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ پلە، دهۆک ٤٢ بە ٢٥ کەرکوکیش ٤٦ بە ٢٧ پلە دەبێت.

ئەمڕۆ، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت." 

Image may contain: text and outdoor

Image may contain: sky and text

Image may contain: outdoor

No photo description available.