سەردێڕ:

پۆلیسی هەڵەبجە: ژنێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-05

56307 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە کە لەلایەن برایەکی خۆیەوە لێیدراوە و کوژراوە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ژنەکە ناوی (ئـ.ع.ح) و تەمەنی ٣٢ ساڵە پیشەی ژنی ماڵەوەیە و دانیشتوی پارێزگای سلێمانییە، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، برایەکی خۆی بەناوی (ئـ.ع.ح) کە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجەیە لێیداوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە پارێزگای سلێمانی روویداوە و تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

باسی لەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی بڕگەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراوە.