سەردێڕ:

تەندروستیی جیهانی کاتی بەردەستبوونی چارەسەری کۆرۆنا ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-07-05

31414 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، چاوەڕێی دەرکەوتنی دەرئەنجامی کاتیی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئەزمونکردنی هاوخەمی" لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا.

مایک رایان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامە تەندروستییە لەناکاوەکانی رێکخراوەکە رایگەیاند، "پێشبینی کردنی ئەو رێکەوتەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا تیایدا ئامادەدەبێت دانایی نییە، تاوەکو بە رێژەیەکی زۆر دابەشبکرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەگەری هەیە کاریگەری یەکێک لە ڤاکسینەکان لە کۆتایی ئەمساڵدا دەربکەوێت، بەڵام خاڵە گرنگەکە ئەوەیە کەی ڕێژەی پێویستی لێبەرهەم دەهێنرێت؟"

هەڵمەتی "ئەزمونکردنی هاوخەمی" نێودەوڵەتی لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و هاوبەشەکانییەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ توشبووان بەپێی چوار پلەی جیاوازی نەخۆشییەکە بەردەوامی هەیە.