سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-05

23075 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی شەهیدان، بەشی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ٧ی ٢٠٢٠ و سبەی دووشەممە ٦ی ٧ی ٢٠٢٠، موچەی وەزارەتی شەهیدان، بەشی کەسوکاری شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی موچە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی ٦٠ رۆژە موچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.

هێرش قادر، هەولێر